Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:08

هەواڵێكی خۆش بۆ مرۆڤایەتی

کوردستان TV
100%

چینی ئۆزۆن لەسەر ڕێگای بوژانەوەیە، بەڵام نابێت بەهۆی پڕۆژەی نوێ مەترسی لەسەر دروستببێت.نەهێشتنی وردە وردە ئەو ماددە قەدەغەكراوانەی كە چینی ئۆزۆن لەناو دەبەن، بووە هۆی ئەوەی بتوانرێت بیپارێزرێت و بەشدارییەكی زۆری لە چاكبوونەوەیدا كردووە.
زانایان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، چینی ئۆزۆن كە زەوی لە تیشكی خۆری مەترسیدار دەپارێزێت، "لە ڕێڕەودایە" بۆ ئەوەی لە ماوەی چوار دەیەدا چاكببێتەوە، بەڵام پڕۆژە جیۆ ئەندازیارییەكان بۆ سنوورداركردنی گەرمبوونی جیهان دەتوانن هەڕەشە لەو پێشكەوتنە بكەن.
ئەم شارەزایانە كە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكاندا خەمڵاندنەكانیان بڵاوكردەوە، ئاماژەیان بەوە كرد كە "قۆناغ بە قۆناغ كۆتاییهێنان بە نزیكەی لەسەدا 99ی ماددە قەدەغەكراوەكان ئۆزۆن ، وایكرد بتوانرێت چینی ئۆزۆن بپارێزرێت و بەشدارییەكی بەرچاویان هەبێت لە بوژانەوەی .
كونەكەی چینی ئۆزۆن بەهۆی مرۆڤەوەیە، بەتایبەتی كلۆرۆفلۆرۆكاربۆنەكان (CFCs) كە لەلایەن زۆرێك لە ساردكەرەوەكانەوە دەردەچوو. بەڵام لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا، هاوكاری جیهانی دەرفەتی بە چینی ئۆزۆن بەخشی بۆ چاكبوونەوە.
پرۆتۆكۆڵی مۆنتریال (كەنەدا) كە لە ساڵی 1987 واژۆ كرا و لەلایەن 195 وڵاتەوە پەسەندكرا، ڕێژەی CFC لە بەرگەهەوادا بە شێوەیەكی بەرچاو كەمكردەوە و نەتەوە یەكگرتووەكان مەزەندەی كرد كە چینە ئۆزۆنەكە دەتوانێت بە تەواوی چاكبێتەوە.
نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت: ئەگەر سیاسەتەكانی ئێستا بپارێزرێن،پێشبینی دەكرێت چینی ئۆزۆن بگەڕێتەوە بۆ بەهاكانی ساڵی 1980 پێش ئەوەی كونەكە دەربكەوێت.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.