بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە وێستگەی گار دی نۆرد لە پاریس، كەسێك بە چەقۆ هێرشی كرد و چەند كەسێكی بریندار كرد.
لەوبارەیەوە پۆلیسی فەرەنسا دەڵێت: توانیومانە هێرشبەرەكە لە وێستگەی گار دی نۆرد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستگیر بكەین.
هەروەها جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، پۆلیس سەركەوتوو بووە لە بێلایەنكردنی هێرشبەرەكە، بەڵام هیچ وردەكارییەكی زیاتری نەخستەڕوو.
ڕووداوەكە لە دەوروبەری كاتژمێر 06:45 بە كاتی ناوخۆ (05:45 GMT) لەناو وێستگەكەدا ڕوویداوە. بە هۆكارێك كە هێشتا ڕوون نەبووەتەوە،بەڵام كەسەكە بە چەقۆ چەند كەسێكی بریندار كردووە.
گار دو نۆرد یەكێكە لە قەرەباڵغترین وێستگەكانی شەمەندەفەر لە ئەوروپا و پەیوەندییەكی سەرەكییە لە نێوان پاریس و لەندەن و باكووری ئەوروپا.
بەپێی ڕادیۆی "فرانس ئینفو" پۆلیس سەركەوتوو بووە لە پاراستنی ناوچەكە و كە جووڵەی شەمەندەفەرەكان بە شێوەیەكی ئاسایی بەردەوامە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، هێرشبەرەكە بە سووكی بریندار بووە و لە شوێنی ڕووداوەكە لەلایەن فریاگوزاری فریاكەوتنەوە چاودێری كراوە.
لە كاتێكدا ڕۆیتەرز لە زاری كەناڵی بی ئێف ئێمەوە بڵاویكردەوە، پۆلیس چەكی بەكارهێناوە بۆ ڕاگرتنی هێرشبەرەكە.
لە پاریس كەسێك بە چەقۆ هێرشی كرد و چەند كەسێكی بریندار كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.