ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی هەرێمی دووپاتكردەوە بۆ كاركردن لەگەڵ حكومەتی نوێی فیدراڵی بۆ بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر.
مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە پایتەختی عێراقەوە ڕایگەیاند: ئێمە دەگەڕێینەوە بەغدا و ئامادەین لەگەڵ حكومەتی نوێ كاربكەین بۆ بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر و خۆشگوزەرانتر بۆ گەلەكەمان.
ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت ،گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان و فوئاد حسێن ،وەزیری دەرەوە ، پێشوازی لێكرا .
دوای گەیشتنی بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوە.
هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەبدولـلەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان و فایق زەیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كۆدەبێتەوە.
مەسرور بارزانی : ئامادەین لەگەڵ حكومەتی نوێ كاربكەین بۆ بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.