Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:51

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی عێراق تاوتوێی گرنگترین دۆسییەكان دەكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ،گرنگترین فایلەكانی سەر ئاستی نیشتمانییان تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكدا، رایگەیاند "ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ،پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یاوەری كرد.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكرد  كە لە كۆبوونەوەكە ژمارەیەك وەزیر و ڕاوێژكار و بەرپرس لە حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەبوون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، پێداچوونەوە بە گرنگترین فایلەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی كراوەو  ڕێگاكانی تێكەڵبوون لە كارەكانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان لە سەرجەم بەشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، تاوتوێكراوە.
 ئەمڕۆ چوارشەممە 1/11، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
 سەرۆكی حكومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆكایەتییەكانی عێراق، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك كۆمار لەتیف ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  فائق زێدان كۆدەبێتەوە. 
 لە كۆبوونەوەكاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ ، لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی وەزاری دەكرێت.هەروەها برەودان بە هاریكاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئاستەنگەكان وچارەسەركردنیان تاووتوێ دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.