Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:37

لە شاری هەولێر سەدان هەزار دار و گوڵ چاندران و سەدان هەزاری دیكەش ئامادەن

کوردستان TV
100%

لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 287 هەزار دار و گوڵی جۆراوجۆر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چاندراون و ئێستا زیاتر لە 187 هەزار دار و گوڵی دیكەش لە نەمامگەكانی شارەوانی ئامادەكراون و پرۆسەی بەرهەمهێنانی دار و گوڵ بەردەوامە.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 113 هەزار دار و 174 هەزار گوڵی جۆراوجۆر لەلایەن نەمامگەكانی شارەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێری سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە شاری هەولێر چاندراون، هەروەها ڕێژەی سەوزاییی شاری هەولێر لە ساڵی 2022دا، لە 18،5% بۆ 19،5% بەرز كراوەتەوە.
سەبارەت بە پلانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێری سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان و پرۆسەی چاندنی دار و گوڵ، ئێستا زیاتر لە 187 هەزار دار و گوڵی جۆراوجۆ لە نەمامگەكانی شارەوانی ئامادەكراون و پرۆسەی بەرهەمهێنانیش بەردەوامە و بەپێی پلان لە ساڵی 2023دا ئاستی بەرهەمهێنان و چاندنی گوڵ و داری جۆراوجۆر بۆ دوو هێندە زیاد دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.