Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:32

بۆچی خواردنی گۆشتی بزن باشترە لە گۆشتی مەڕ و مانگا ؟

کوردستان TV
100%

گۆشتی بزن جۆرێکە لە جۆرەکانی گۆشتی سوور و سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشه‌ بۆ ماددە خۆراکییە گرنگەکان و باشترە لە گۆشتی مەڕ و مانگا.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ "دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک" به‌ چه‌ند خاڵێك  ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی گۆشتی بزن کردووە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە خۆراکییەکان، بەم جۆرە:
- مادده‌ی ئاسن و زینک و مسی تێدایە.
- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ، B12 ،B6، B1 ، ڤۆلیک ئه‌سید.
- پڕۆتین و هه‌شت جۆر ترشه‌ ئه‌مینه‌کانی تێدایه‌ که‌ له‌شی مرۆڤ ناتوانێت دروستیان بکات.
- مادده‌یکارنتین و کۆلاجینی تێدایە.
بۆچی گۆشتی بزن باشتره‌ له‌ له‌ گۆشتی مه‌ڕ و مانگا ،له‌سه‌ر سووده‌كانی  د.كامه‌ران ژاژڵه‌یی ده‌ڵێت"
- بڕێکی که‌متر له‌ وزه‌ی تێدایه:‌ چونکه‌ (۱۰۰ گم) له‌ گۆشتی بزن (۱٤۳ کالۆری) تێدایه‌ لەکاتێکدا گۆشتی مانگا (۲۱۷ گم)، گۆشتی مه‌ڕ (۲۳٤ گم)، گۆشتی مریشک ( ۲۱۲ گم ).
- بڕێکی که‌متر له‌ چه‌وری تێدایه‌:(۱۰۰ گم) له‌ گۆشتی بزن ( نزیکه‌ی ۳ گم ) تێدایه، گۆشتی مانگا (نزیکه‌ی ۱۲ گم) ، گۆشتی مه‌ڕ (۱۲ گم) تێدایه‌.
- بڕێکی که‌متر له‌ کۆلیستڕۆڵی تێدایه‌:(۱۰۰ گم) له‌ گۆشتی بزن ( نزیکه‌ی ۲۷ ملگم ) تێدایه‌: گۆشتی مانگا ( نزیکه‌ی۸۷ ملگم )، گۆشتی مه‌ڕ ( نزیکه‌ی۸۷ ملگم) تێدایه‌.
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.