ملیاردێرێكی ئه‌مریكی ، به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین زیانی دارایی له ساڵی 2022 به‌ركه‌وتووه، ناوی له فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره پێوانییه‌كان تۆمار كرا.
ملیاردێر "ئیلۆن ماسك"، خاوه‌نی كۆمپانیای "تێسلا" ژماره‌ی پێوانه‌یی له ده‌ست دانی سامان تۆماركرد كاتێ له ساڵی 2022 تووشی گه‌وره‌ترین زیان بوو.
فه‌رهه‌نگی گینیس له بڵاوكردنهوهیهكیدا رایگه‌یاندووه: ئیلۆن ته‌نیا له ساڵی 2022زیاتر له 200 ملیار دۆلاری له‌ده‌ست داوه‌و زیانی به‌ركه‌وتوو، زیانه‌كانیشی زیاتر به‌هۆی دابه‌زینی پشكه‌كانی له كۆمپانیای تێسلا بووه ، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه نازناوی ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سی جیهانی له ده‌ست داوه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لحه‌ده‌س
ملیاردێرێك به‌هۆی له ده‌ست دانی (200ملیار دۆلار) ناوی له گینیس تۆماركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.