Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 22:45

ژمارەی فەرمانبەرانی حكومەتی عێراق 3 ملیۆن و 500 هەزار كەس تێدەپەڕێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە،11-1-2023  لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، ژمارەی فەرمانبەران لە وەزارەتەكانی دەوڵەت لە سێ ملیۆن و نیو فەرمانبەر تێدەپەڕێت.
موعین كازمی، ئەندامێكی لیژنەكە،  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: تەرخانكراوەكان لە بودجەی ساڵی 2023دا خراونەتەڕوو، لەوانە زیاتر لە 250 هەزار پلەی وەزیفی بۆ وەزارەتی پەروەردە، هەروەها 74 هەزار پلەی وەزیفی بۆ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاتر.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە وەزارەتی كارەبا 102 هەزار پلەی وەزیفی هەیە بۆ گۆڕینی خاوەن گرێبەستەكان بۆ هەمیشەیی.
 جەختیشیكردەوە كە ژمارەی فەرمانبەران لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا لە سێ ملیۆن و نیو فەرمانبەر تێدەپەڕێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە دەرئەنجامەكانی ئەمە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی بەهای مووچەی فەرمانبەران لە 42 ترلیۆن دینارەوە بۆ 60 ترلیۆن دینار.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.