Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:31

كۆبوونەوەیەكی تەكنیكی فراوان لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و شاندی حكومەتی هەرێم سازكرا

کوردستان TV
100%

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە كە كۆبوونەوەیەكی تەكنیكی فراوان لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سازكراوە و لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك لەو پرسانەی كە بەغدا و هەولێر لەسەری ناكۆكن خرانە بەر باس ولێكۆلینەوە، بەتایبەتی ئەوەی كەپەیوەستە بەیاسایی نەوت وغازەوە، و تەئكید لەسەر چارەسەركردنی بەپیێ دەستوور كرایەوە.
دەقی راگەیەنراوەكە ....
ئەمڕۆ چوار شەممە، كۆبوونەوەیەكی تەكنیكی  لە نێوان حكومەتی فیدراڵ و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سازكرا.
شاندی حكومەتی فیدراڵ پێكهاتبوو لەجێگری سەرۆك وەزیران وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆك وەزیران وەزیری نەوت و وەزیرانی دارایی و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ و شارەوانییەكان و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و بەرپرسی دەروازە سنووریەكان و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری و سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی لەسكرتاریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ.
هەروەها شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوو لە وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری كارەبا و سامانە سروشتیەكان و سەرۆكی دیوان لەئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغدا.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی تێر وتەسەل لەسەر یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 كرا. هەروەها جەختكرایەوە لەسەر خێرا تەواوكردنی بۆ ئەوەی پلانە ستراتیژییەكان و بەرنامە و پرۆژەكان لەبواری خزمەتگوزاری وئابووری و وەبەرهێنان وبوارەكانی دیكە جێبەجێ بكرێن.
هەروەها ژمارەیەك لەو پرسانەی كە بەغدا وهەولێر لەسەری ناكۆكن خرانە بەر باس ولێكۆلینەوە بەتایبەتی ئەوەی كەپەیوەستە بەیاسایی نەوت وغازەوە، و تەئكید كرا لەسەر چارەسەركردنی بەپیێ دەستوور.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.