Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:45

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 01ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وەزاریی کرایەوە.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، گوتیشی: ئێمە ڕێککەوتنی لایەنەکان و کارنامەی وەزاریی حکوومەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دووپاتی کردەوە کە خواستێکی بەهێزمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

تەوەرێکی سەرەکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 و وردەکاییەکانی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی .

هەروەها گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی کرا هەروەک لە ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و کارنامەی وەزیدا هاتووە .

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ هەردوو تەوەری پەیوەندیدار بە بودجە، نەوت و گاز لە چوارجێوەی دەستووردا.

گرنگی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی هێزی پێشمەرگەی کورستان وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگریی عێراقی فیدراڵ و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.