Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:42

مەسرور بارزانی و لەتیف ڕەشید جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 01ـی 2023 لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی  سەردانەکەی بۆ بەغدا له‌گه‌ڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی بنەڕەتی و بەپێی دەستوور کرا.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.