به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: بنکەی پۆلیسی باداوە تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. خ. ب.) دەستگیر کرد کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوو.
ڕاشیگه‌یاند: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەست به‌سه‌ر بڕێک ماددەی هۆشبەر و پایپی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند بتڵێكی غازی بچووک و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر گیرا.
پۆلیسی پارێزگای ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تبار ڕێکخراوه و ڕەوانەی بەردەم داوەری لێکۆڵینەوە کرا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دادوه‌ر بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتبار بەپێی مادەی (240) لە یاسای سزادان و مادده‌ی (30) له مادەی هۆشبەرەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.