Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:16

سه‌رۆكی حکوومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

شای ئوردن لە ڕێگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن سڵاو و ڕێزی خۆی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 01ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای پەرلەمانیی ئوردنی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد سەفەدی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای شای شانشینی ئوردنی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی دا و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئوردن لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.