Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 12:51

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕووی دا

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئه‌فغانستان بڵاویان كرده‌وه‌، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕوویداوه‌ و كوژراو و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

ئاژانسی (هیرات نیوز)ی ئه‌فغانی بڵاوی كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان 7 كوژراو و ژماره‌یه‌كی زۆری برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 4ی سه‌رله‌ئێواره‌ به‌كاتی ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌ و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و به‌رگریی شارستانی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ه‌ك تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

هه‌فته‌ی ڕابردووش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌ شاری كابوولی پایته‌خت ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 14ی تریش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.