ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی فیدڕالی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كان و هاتوچۆی فڕۆكه‌كان له ئاسمانی وڵات كراوه‌ته‌وه دوای بۆ چه‌ند كاتژمێرێك قه‌ده‌غه‌ی فڕین له سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاگه‌یه‌نرابوو.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا ڕاگیران، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی فیدڕالی ئه‌مه‌ریكا دوای چه‌ند كاتژمێرێك توانی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و ئێستاش سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ته‌واوی وڵات ده‌ستیان پێ كردۆته‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی دروستبوونی هه‌ڵه ته‌كنیكییه‌كه‌وه 1162 گه‌شتی ئاسمانی له ئه‌مه‌ریكا دواخران، هه‌روه‌ها 92 گه‌شتی تریش به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه كه بیسه‌لمێنی كێشه‌كه هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی بووبێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و فه‌رمانیشی كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له ڕووداوه‌كه‌دا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.