Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:28

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 01ـی 2023 لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە، تاوتوێی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.