پۆلیسی هەڵەبجە ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 01ـی 2023 دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: بنکەی پۆلیسی خورماڵ سێ تۆمەتباری دەستگیر کرد کە ماتۆڕسکیلی هاووڵاتییانیان دزیبوو.
باسی لەوەش کردووە کە "هەر سێ تۆمەتبارەکە دانیشتووی ناحییەی خورماڵن."
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتبارەکان لە لێکۆڵینەوەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.