Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 12:50

حەلبووسی بۆ مەسرور بارزانی: ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 01ـی 2023 لە درێژەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

محەمەد حەلبووسی ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی کێشەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 و پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵ.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی و ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵ و جێبەجێکردنی ماددەی 140 و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.