پارێزگای ههولێر ئهمڕۆ چوارشهم ڕایگهیاند كه ئێستا له گهڕهك و شهقامهكانی شاری ههولێر زیاتر له 20 پڕۆژهی خزمهتگوزاری كاریان تێدا دهكرێت.
پارێزگای ههولێر ڕایگهیاند: لەچوارچێوەی پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێر و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر هاووڵاتییان، گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەک و شەقامەکانی شاری هەولێر لە سەر بودجەی پەرەپێدان و سەرباری پارێزگای هەولێر و 15%ی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی بەردەوامە.
ڕاشیگهیاند: پارساڵ 2022 جگە لە ئەنجامی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگی گەورە و مامناوەندی جۆراوجۆر، لەم ساڵیشدا 2023 زیاتر لە 20 پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاریی جیاجیا لە شاری هەولێر کارکردن تێیاندا بەرداوامە، پڕۆژهكانیش بریتین لە:-
1- دروستکردن و قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی لە گوندی عەززە.
2- دروستکردن و کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی سەرکارێز و قەتەوی.
3- دروستکردنی یەک ساید لە شەقامی (30) مەتری لە گەڕەکی سەربەستی تەنیشت پێشانگای سەدەف تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکان.
4- دروستکردنەوە و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج/ق2.
5- دروستکردن و قیڕتاوکردنەوەی شەقامی کۆنی کەرکووک.
6- دروستکردن و قیڕتاوکردنی ئاوەڕۆی کۆڵانەکانی گەڕەکی ئاسودە ستی.
7- دروستکردنەوە و قیڕتاوکردنی ڕێگای سەرەکی (هەولێر - کەرکووک) بەردەم کۆمەڵگای جڤین.
9- دروستکردنی شەقام لەگەڵ ئاوەڕۆی کۆڵانەکانی گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی.
10- قیڕتاوکردن و دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکی ژیان تەنیشت شوقەکان جیهان.
11- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ژیان نزیک مزگەوتی برایان.
12- قیڕتاوکردنی شەقامی 60 مەتری لە گەڕەکی فەرمانبەران.
13- دروستکردنی شەقامێکی 30مەتری لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی لە تەنیشت شوقەکانی نەورۆز ستی.
14- دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی 5 حەسارۆکان + قیڕتاوکردنی گەراجی ئۆتۆمبێل لە پێش پارکی پێشمەرگه.
15- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی 5 ی حەسارۆکان پشت مزگەوتی بیلال خەیلانی.
16- دروستکردنی 4 شەقام لە گەڕەکی 122ی گوڵان سیمی خاتووناوە.
17- قیڕتاوکردنی شەقامێکی 30 مەتری لەنێوان شاری منارە و هانا ستی.
18- دروستکردنی سایدێکی شەقامی 100 مەتری لەنێوان 5ی حەسارۆکان و 8ی حەسارۆک.
19- قیڕتاوکردنی گەڕەکی سێبەردان قۆناغی سێیەم نزیک مزگەوتی لەتیف نەقاڕ.
20- کۆنکرێتکردن و نۆژەنکردنەوەی چەند شەقامێک لە گەڕەکی سڵاحهدین.
21- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی گردجوتیار قۆناغی یەکەم و دووەم.
22- نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە لە چوارڕیانی نەورۆز تاوەکو چوار ڕیانی کورد و عەرەب.
23- نۆژەنکردنەوەی قەیسەری هەولێر کۆڵانی قوماشی کوردی و پێڵاوفرۆشان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.