وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراوه، به‌مه‌ش ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته نزیكترین سنووری خاكی عێراق.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوێت ڕایگه‌یاند كه تووشبوویه‌كی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆڕۆنایان له جۆری (XBB.1.5) كه سه‌ر به ڤایرۆسی گۆڕاوی (ئۆمیكڕۆنه) له وڵاته‌كه‌یان تۆمار كردووه.
ڕاشیگه‌یاند كه هاتنی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له وڵاتی چینه‌وه‌یه، بۆ ناو خاكی كوێت چاوه‌ڕوانكراو بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویست ناكات هاووڵاتییانی كوێت بترسن و بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و مه‌ترسی نییه.
ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی كۆڕۆنا كه به‌مدواییه له وڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵداوه و ناوه زانستییه‌كه‌ی (XBB.1.5) له گرووپی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنه و به‌وه به‌ناوبانگه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر خێرایه، به‌گوێره‌ی نوێترین زانیارییه‌كانیش ئێستا ڤایرۆسه‌كه له زیاتر له 30 وڵاتی جیهان بڵاو بووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەو جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا كه لە وڵاتی چین سەری هەڵداوە، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاری دا بە گرتنەبەری ڕێکارێکی نوێی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسه‌كه.
بڕیاره‌كه‌ش بریتییه له‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له وڵاتی چین دێنه هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت به‌ڵگه‌ی پشكنینی كۆڕۆنا (PCR) كه ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌رێنی (Negative) یان پێ بێت كه (72) كاتژمێر پێش هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درابێـت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.