Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:30

لە سنووری ڕۆڤیا بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە گوندێکی نزیک شارەدێی ڕۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش کەسێک کوژرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 01ـی 2023 لە گوندی یەکمالە لە سنووری شارەدێی ڕۆڤیا بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا، لەمبارەیەوە عەمید سەعدی بەرزنجی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: نەزیر ئیبراهیم  تەمەن 65 ساڵ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن کوژراوە کە ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ 5 ساڵ پێش ئێستا.

سەبارەت بە وردەکاری کێشەکە ڕاشیگەیاند: کەسی کوژراو 5 ساڵ پێش ئێستا دوو برازای خۆی کوشتبوو، ئەمڕۆ لەلایەن برایەکەیەوە کوژرا.

 بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو کەسەی ئێوارەی ئەمڕۆ کوژراوە پێشووتر داواکراوبووە لەلایەن دادگەوە، بەڵام خۆی ڕادەستی دادگە نەکردووە و شوێنبزربووە، ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە گوندەکەی و کوژراوە.

هەر لەبارەی ڕووداوەکە هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک باسی لەوە کرد کە دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبار دەرچوو و ڕاستەوخۆ دەستگیر کرا.

پەیامنێر/ سەنگەر گۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.