Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:39

د. شاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەیوەستە بە ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنەکان

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 01ـی 2023 بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەیوەستە بە ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنەکان.  

د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراقی کرد کە تێیدا سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەبوو.

 بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، بەدواداچوون بۆ ڕێکار و کارەکانی کۆمسیۆن لەم قۆناغەدا کرا و باس لە تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگ و کێشەکان، ئامادەکارییە تەکنیکییەکان و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرا.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، چۆنییەتی کارکردنی تۆماری بایۆمەتری و ڕێکارەکانی دابەشکردنی کارت بەسەر دەنگدەران تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەر لە کۆبوونەوەکە د. شاخەوان عەبدوڵا پاڵپشتی بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە کە هەوڵ دەدات پاڵپشتی دارایی بۆ کارەکانیان دابین بکات.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە کاتی خۆیدا بەستراوەتەوە بە ڕێککەوتنە سیاسییەکانی نیوان لایەن و هێزە نیشتمانییەکان. جەخیشی لە پێویستی بەشداریکردنی هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان کردەوە لە دانانی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان و ئامادەکردنی کەشوهەوایەک کە هانی دەنگدەران بۆ بەشداریکردن لەو پڕۆسە دیموکراسییەدا بدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.