Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:29

وادەی دەستپێکردنەوەی شەپۆڵێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانێکی کەم بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها لەدوای 25ـی ئەم مانگەوە بەفر و باران دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: بەپێی دوایین زانیاری سەر نەخشەکانی کەشوھەوا لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەدا نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست ناوچەکانمان دەگرێتەوە کە بارانێکی کەمی لەگەڵ دەبێت.

ڕاشیگەیاند: ئەم بارانبارینە زیاتر بۆ سەر ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی کاریگەری دەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو 25ـی 01ـی 2023 کەش بەشێوەیەکی سەقامگیر دەمێنێتەوە، لەم ماوەیەشدا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە، بەڵام پاش ئەو ڕێکەوتە تاوەکو سەرەتای مانگی 2 بەفر و باران دەبارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.