ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ركا (ناسا) ئاشكرای كرد كه هه‌ساره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی زه‌وییان دۆزیوه‌ته‌وه كه قه‌باره‌كه‌شی به‌قه‌د زه‌وی ده‌بێت و به‌ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌خولێته‌وه و 100 ملیۆن ساڵی تیشكی له زه‌وییه‌وه دووره.
هه‌ساره‌كه ده‌كه‌وێته نێو كۆمه‌ڵه‌ی خۆری دۆرادۆ و شوێن و قه‌باره‌كه‌شی ته‌واو گونجاوه بۆ ژیانكردنی مرۆڤ.
هه‌ساره‌كه به هه‌مانشێوه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆی و به‌ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌سووڕێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ ئاو و ئۆكسینیشی تێدا هه‌بێت.
ئیمێلی گێڵبه‌ڕت به‌ڕێوه‌به‌ر له ناسا سه‌باره‌ت به هه‌ساره‌كه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی دووری هه‌ساره‌كه كه 100 ملیۆن ساڵی تیشكی له زه‌وییه‌وه دووره، زانیارییه‌كی كه‌م له‌سه‌ری به‌رده‌سته، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ بۆ ژیانكردن ته‌واو گونجاو بێت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ساره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆری ئێمه‌یه و به‌م دواییه له‌لایه‌ن مانگی ده‌ستكردی (TESS) به ڕێگه‌ی كامێرا زه‌به‌لاحه‌كانی دۆزراوه‌ته‌وه.
جێی باسه ئاژانسی ناسا به‌م دواییه سێ هه‌ساره‌ی تری له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆری ئێمه و له كۆمه‌ڵه‌ی خۆری (TOI 700) دۆزییه‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن ئاو و هه‌وای تێدا بێت و بۆ ژیانكردنی مرۆڤ گونجاو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.