Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:32

له‌ قه‌ڵادزێ كه‌سێك به‌هۆی فول لایت ده‌درێته‌ به‌ر چه‌قۆ

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له‌ قه‌ڵادزێ به‌هۆی فول لایت كه‌سێك دراوه‌ته‌ به‌ر چه‌قۆ و بریندار كراوه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و چوارشه‌م بریندارێک بەناوی (هـ. م. ح) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 2002، پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری 2 چەقو بەسەر جەستەیەوە هه‌بوو.

ڕاشیگه‌یاند: بەوتەی برینداره‌كه‌ لە گەڕەکی ڕاپەڕین لەسەر فول لایت کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردۆتە سەر و بەسەختی برینداری کردووە و لەلایەن دوو هاوڕێی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه‌، برینداره‌كه‌ بەڕێ کرا بۆ سلێمانی.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ چەند خولەکێک دوای ڕووداوەکە، تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و نه‌هێشتنی تاوان دەستگیرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ كرایه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.