ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەدر لە بەغدا،شوێنی ئەنجامدانی نوێژی هەینی یەكگرتوو كە بڕیارە سبەی بەرێوەبچێت دیاریكرد.
جابری، لە بەیاننامەیەكدا كە میدیای عێراق بڵاویكردۆتەوە ڕایگەیاندووە، لیژنەی سەرپەرشتیكردنی دامەزراندنی نوێژی هەینی یەكگرتوو لە بەغدا، كۆبوونەوەیەكی فراوانتریان ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردن و پەرەپێدانی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ سەركەوتنی ئەم پابەندبوونە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی جابری، لیژنەكە سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ ئەم بۆنەیە تەواو كردووە، كە گرنگترینیان دیاریكردنی شوێنی نوێژەكە، كە لە نزیك بینای ئۆفیسی پێشووی سەدر دەبێت لە كەرتی 14 لە شاری سەدر.
نووسینگەی سەدر شوێنی “نوێژی هەینی یەكگرتوو” لە بەغدا دیاریدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.