Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:51

پەرستارێك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر 9 ئافرەت .. بزانە رووداوەكە چۆن بووە؟

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئەمریكا ڕایانگەیاند، پەرستارێك بەناوی دیڤین مایكل كاراكیۆ( تەمەن 27 ساڵ )كە لە نەخۆشخانەیەكی شاری سەنتەرڤیل كاری دەكرد، بەهۆی زیادەڕۆیی لە خواردنی ماددە هۆشبەرەكان لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی ویلایەتی ئایۆوا گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس ڕایگەیاندووە، لە ڕاپۆرتی پشكنینی جەستەدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە كاراكیۆ لە 15ی تشرینی یەكەمی 2022 بەهۆی زیادەڕۆیی لە خواردنی ماددە هۆشبەرەكان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها پۆلیسی ئۆتوموا و وتەبێژی نەخۆشخانەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند، لەكاتی لێكۆڵینەوە جیاوازەكاندا لە مردنی ئەو پەرستارە، پۆلیس و نەخۆشخانەكە تۆماری ڤیدیۆیی و وێنەیان لەسەر مۆبایلی تایبەتی ناوبراو دۆزییەوە كە دەریدەخات لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022 دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر 9  نەخۆشی ئافرەت.
لەوباریەوە جەیسن بێڵ، نەقیبی پۆلیسی ئۆتوموا، ڕایگەیاندووە، پێنج لە كۆی نۆ قوربانییەكە ناسنامەیان دۆزراوەتەوە و لێكۆڵەران بەدوای ناسنامەی ئەوانی دیكەدا دەگەڕێن.
دەستدرێژیەكان لە كاتێكدا ڕوویانداوە كە نەخۆشەكان هێوركراونەتەوە یان بێهۆش بوون و پۆلیس پێی وایە كاراكیۆ بە تەنیا مامەڵەی كردووە.
كارا كلۆس، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەكانی نەخۆشخانەكە دەڵێت: "هیچ وشەیەك نییە بۆ وەسفكردنی ئەو ڕادەی شۆك و ترسناكییەی هەستی پێدەكەین لە كارەكانی كاراكیۆ، دڵمان بۆ هەموو ئەو كەسانە دەڕوات كە بەهۆی ئەم كردەوە قێزەونانەوە كاریگەرییان لەسەرە".
ئاماژەی بەوەشكرد، نەخۆشخانەكە گۆڕانكاری زۆری لە كۆنترۆڵی ناوخۆیی و ڕێكارەكانی ئەمنیدا كردووە، هەروەها كاردەكات بۆ دەستەبەركردنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆ نەخۆشەكان و پێشكەشكارانی خزمەتگوزاری و كارمەندان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.