Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:34

مانگی ڕابردوو 275 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2022) 2.934 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری یان كردووە لەسلێمانی و 275 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 92 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 45 نەشتەرگەری گەورە و 124 نەشتەرگەری مام ناوەند و 4 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 77 پشكنینی سیتی سكان و 177 پشكنینی تیشك و 112 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە و هەروەها 218 چارەسەری سروشتی و 8.533 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.