Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 23:04

وه‌زیری شاره‌وانی: حكوومەت حكوومەتی هاووڵاتییانە و دەبێت خزمەتیان بكەین

کوردستان TV
100%


ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێری كرد و لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی و كارمەندانی لیژنەی پێدانی مۆڵەت كۆبووە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە هەر یەكە لە دكتۆر چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە وەزارەت و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و جێگری سەرۆكی شارەوانی و ژمارەیەكی تر لە بەرپرس و كارمەندانی لیژنەی مۆڵەت بەشداربوون، ساسان عەونی، بەدواداچوونی بۆ كاروباری لیژنەی مۆڵەت و چۆنیەتی ڕاییكردنی ئیشوكاری هاووڵاتییان كرد.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سوپاسی ئەندازیار و كارمەندانی لیژنەكەی كرد لە پای بە باشی بەڕێوەبردنی كاروبارەكان و هاوكات داوای لێكردن كە پێویستە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان ئیشوكاری هاووڵاتییان بە باشترین شێوە ڕایی بكەن و هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن. ئاماژەی بەوەش كرد ئەو هاووڵاتییانەی بۆ مامەڵەكانیان سەردانتان دەكەن، نابێت بە دڵشكاوی بگەڕێنەوە و گرنگە بەپێی یاسا بە باشترین شێوە خزمەتییان بكەن، چونكە حكوومەت حكوومەتی هاووڵاتییانە و دەبێت هاوكار و خزمەتكاریان بین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.