Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:32

نرخی 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار دینار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆیی عێراقدا دابەزی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 157 هەزار دینارە، هاوكات نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 156 هەزار و 500 دینارە.
هاوكات لە شاری هەولێر نرخی 100 دۆلار بە 157 و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرا ) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
شایانی باسە رۆژی سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند كە لە ماوەی دوو هەفتەی دیكەدا نرخی 100 دۆلار دەبێتەوە بە 147 هەزار دینار.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.