Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:57

ئه‌مرۆ عێراق ڕووبه‌ڕووی یه‌مه‌ن ده‌بێته‌وه و راهێنه‌ری عێراقیش رایده‌گه‌ێنێت: نابێ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌ئاسان سه‌یر بكه‌ین

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ له‌ جامی كه‌نداو عێراق له‌ دوا یاری خۆیدا ڕووبه‌ڕووی یه‌مه‌ن ده‌بێته‌وه و راهێنه‌ری عێراقیش رایده‌گه‌ێنێت: نابێ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌ئاسان سه‌یر بكه‌ین


له‌گه‌ری سێیه‌م و كۆتایی جامی كه‌نداو، كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دوو یاری له‌كۆتا گه‌ری قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌لبژارده‌ی عێراقی پێشه‌نگی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م رووبه‌رووی هه‌لبژارده‌ی یه‌مه‌نی كۆتا خانه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌،

جیسوس کاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی یەمەن لە کۆتا گەڕی کۆمەڵەی ئەی لە جامی کەنداو بە هیچ شێوەیەک ئاسان نابێت، هه‌روه‌ها كاساس له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه‌، له‌گه‌ری دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن ئاستێكی باشی پێشكه‌شكرد، بۆیه‌ نابێ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌ئاسان سه‌یر بكه‌ین، به‌ڵكو له‌یاری به‌رامبه‌ر عومان زۆركات نزیكبوون له‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باشتر.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی عێراق روونیكرده‌وه‌، بۆ یاری به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن ده‌بێ به‌فشارێكی چر ده‌ست به‌یاری بكه‌ین له‌پێناو مسۆگه‌ر كردنی سێ خالی یاریه‌كه‌، چونكه‌ بردنەوە بەرامبەر یەمەن پاڵنەرێکی باشمان پێدەبەخشێت بۆ پێشەوە، سه‌باره‌ت به‌جامی كه‌نداو ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماژه‌ی بۆكرد، من نه‌موتووه‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ گرنگ نیه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ خواستێكه‌ و ئامانجێك نیه‌ كه‌ ده‌بێت به‌دی بهێنرێت، ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، ڕاهێنه‌ری عێراق نه‌یشارده‌وه‌ ئاسۆ ڕوستەم شایەنی ئەوەیه‌ ببێته‌ یاریزانێکی سەرەکی، بەڵام بۆ هه‌ر یاریه‌ك خوێندنه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌یه‌ و پێكهاته‌ی گونجاوی خۆی هه‌یه‌.

هه‌ر سەبارەت رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن و عێراق له‌كۆتا گه‌ری قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی كه‌نداو، ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن میرۆ سلاڤ سوکۆپی چیكی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ڵی لە دوو یاریی ڕابردوودا دۆڕاین و له‌هاوكێشه‌كان ده‌رچووین، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌م یاریه‌ ئاستێكی باش و ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به‌ده‌ست بێنین.
هه‌روه‌ها سوکۆپ وتیشی ئەمە دوا یارییە و پاڵنەرێکی مێژوویی هه‌یه‌ بۆ بەدەستهێنانی یەکەم سەرکەوتن لە پاڵەوانێتییەکەدا، ڕاهێنه‌ری یه‌مه‌ن جه‌ختیكرده‌وه‌ یاریزانانی هه‌لبژارده‌كه‌ له‌یاریه‌ك بۆ یاریه‌كی دیكه‌ ئاستیان باشتر ده‌ركه‌وتووه‌، بۆیه‌ ئومێد ده‌خوازین یاریه‌كی باش و ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بێنین.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.