Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:55

ریاڵ مه‌درید گه‌یشته‌ یاری كۆتای جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ،ئه‌مرۆش بارسێلۆنا ڕووبه‌ڕووی ریاڵ بێتیس ده‌بێته‌وه

کوردستان TV
100%



ڕیال مه‌درید گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی ڤالێنسیا به‌ لێدانی یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ی به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆڵ.
له‌درێژه‌ی ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌مشه‌ویش له‌یاریگای شا فه‌هد له‌ریازی پایته‌ختی سعوودییه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا و ریاڵ بێتس رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌رووبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ریاڵ بێتس له‌یاری پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا دووپاتی کردەوە کە هەوڵدەدات براوه‌ی یاریه‌كه‌بن.
هه‌روه‌ها چاڤی لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی وتی بارسێلۆنا لە سیستمی نوێی پاڵەوانێتییەکەدا نازناوەکەی نەبردەوە، بۆیه‌ هەوڵدەدەین توانای خۆمان نیشان بدەین و براوه‌ی نازناوه‌كه‌بین، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا جه‌ختیكرده‌وه‌، ئەگەر نازناوەکە بەدەستبهێنین، هەوڵدەدەین بەردەوام بین لە ڕکابەرییەکان بۆ ئەوەی براوه‌ی نازناوەکانی دیكه بین، به‌ڵام لەئێستادا سەرنجمان لەسەر جامی سوپەرە،چونكه‌ ڕووبەڕووی پاڵەوانی جامی سوپەر دەبینەوە، کە ڕکابەرێکی سەختە.
چاڤی نه‌یشارده‌وه‌ ڕیال بیتیس تیپێكی ڕکابەرە و هه‌میشه‌ حه‌ز له‌ پارێزگاری كردن له‌ تۆپ ده‌كات، هەروەها پێلێگرینی ڕاهێنەرێکی هێرشبەرییە و خاوه‌ن كۆمه‌لی یاریزانی دیار وبه‌توانایە، ئێمه‌ش هەوڵدەدەین تا دەتوانین براوه‌ی یاریه‌كه‌بین.







 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.