Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:28

پاریس سان جێرمان دوای سەرکەوتنێکی شایستە بەسەر ئەنژێ-دا ھاوسەنگی خۆی بەدستھێنایەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ھەژدەھەمی خولی تۆپی پێی فەڕەنسا (1 Ligue)دا، یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی ئەنژێ-ی بردەوە.


یانەی پاریس سان جێرمان لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ھەژدەھەمی خولی تۆپی پێی فەڕەنسا (Ligue 1)دا، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی شایستەی بەسەر یانەی ئەنژێ بە ئەنجامی2-0 تۆمار کرد، ھاوسەنگی خۆی لە خولەکەدا، بەدستھێنایەوە.

یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆی "Parc des Princes"، میوانداری یانەی ئەنژێ-ی کرد.

دوای پێنج خولەک لە دەست پێ کردنی یارییەکە، ھێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان، ھۆگۆ ئیکیتیکی یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و دواتر لە خولەکی ٧٢ گێمی دووەمی یارییەکەدا، ھێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆنێل مێسی گۆلی دووەمی تۆمار کرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی یانەی پاریس سان جێرمان کۆتایی ھات و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا.

پێشتر یانەی پاریس سان جێرمان تووشی دۆڕاندنێکی قورس هاتبوو، کاتیک بە ئەنجامی 3-1 بەرامبەر بە یانەی لانس دۆڕا کە ئەوەیش لەم وەرزەدا یەکەم شکست بوو بۆ راھێنەر کریستۆف گاڵتیەر.

بەم ئەنجامەیش کۆی خاڵەکانی یانەی پاریس سان جێرمان لە ٤٧ خاڵدا مایەوە و ریزبەندی یەکەمی (1 Ligue)ی گرتووە، یانەی ئەنژێ-یش کە ئەمە 14مین شکستە لەم وەرزەدا تووشی ھات بە کۆکردنەوەی ھەشت خاڵ لە ریزبەندی کۆتایی خولەکەدایە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.