Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:40

ئێران 2 هاووڵاتی كوردی له‌سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


سزای له‌ سێداره‌دانی 5 كه‌س له‌ ئێران جێ به‌جێكرا كه‌ دوو كه‌سیان هاووڵاتی كوردن.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: ، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، 11ى1ى2023)، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئازاد دادوەند تەمەن 40 ساڵ، خەڵکی سەردەشت و هەروەها کەیوان ئەمینی تەوکول تەمەن 42 ساڵ، خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هاوکات لەگەڵ لە سێدارەدانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، سێ کەسی دیکە لە سێدارە دراون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

ئەم پێنج بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، کەیوان ئەمینی و ئازاد دادوەند دوو ساڵ پێش دەستبەسەر کرابوون و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک بەند کرابوون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 12 ڕۆژی سەرەتایی ساڵی2023، لانی کەم سزای سێدارەی 10 هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، کەرەج، بەندەر عەباس و ئەراک جێبەجێکراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.