Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:32

مانچسته‌رسیتی ماڵئاوایی لە جامی ئینگلتەرا كرد

کوردستان TV
100%


لە جامی ئینگلتەرادا ساوسهامپتۆن لە مانچستەر ستی بردەوە

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئینگلتەرا (EFL Cup)دا، یانەی ساوسهامپتۆن لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی مانچستەر ستی بردەوە و بەم ئەنجامەش سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی جامەکە.

قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە بە دوو یاری بەردەوام بوو.

ساوسهامپتۆن بە گۆڵەکانی یاریزانان سێکۆ مارا (لە خولەکی 23) و مۆسا دینێپۆ (لە خولەکی 28)، سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دواتر مسۆگەر کرد.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی نۆتینگهام فۆرێست دوای ئەوەی کاتی ئاسایی یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 تەواو بوو، بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 3-4 بەسەر وۆڵڤەرهامپتۆن سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە یەکێک لەو چوار تیپەی کە لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا رووبەڕووی یەکتردەبنەوە.

پێشتریش یانەکانی مانچستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد، گەیشتبوونە قۆناغی پێش کۆتایی.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.