Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:28

جێگری پێشووی وەزیری بەرگریی ئێران بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

کوردستان TV
100%

جێگری پێشووی وەزیری بەرگریی ئێران، عەلی رەزا ئەکبەری بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی میزان سەربە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، عەلی رەزا ئەکبەری ماوەیەک پێش ئێستا بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا دەستگیرکراوە و خراوەتە زیندانەوە.
ئەکبەری لەو ماوه‌یەدا دۆسیەیەک لە دژی کراوەتەوە، بە تاوانی "سیخوڕی کردن" دادگایی کرا و لەلایەن دادگاوە سزای لەسێدارەدانی بۆ ده‌ركرا. دوای تانەگرتنی گومانلێکراوەکە لە بڕیارەکە، دادگای باڵا سەرلەنوێ لە دۆسیەکەی کۆڵییەوە و تانەگرتنەکەی رەتکردەوە و سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەکبەری پەسەند کرد.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی ئیتیڵاعاتی ئێران رایگەیاند، ئەوەیان دەستنیشان کردووە ئەکبەری زانیاری ناوەندە هەستیار و ستراتیژییەکانی ئێرانی بۆ ئاژانسی هەواڵگریی نهێنیی بەریتانیا "MI6" ناردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هاتووە: "یەکێک بووە لە گرنگترین سیخوڕەکانی ئاژانسی هەواڵگریی نهێنی کە زانیاری گرنگی لەسەر دامەزراوە ستراتیژییەکانی ئێران کۆکردووەتەوە و بە تەواوەتی و بە شێوەیەکی ئەنقەست چەندین جار ئەو زانیارییانەی کە کۆی کردووەتەوە پێشکەشی هەواڵگریی بەریتانیای کردووە".
عەلی رەزا ئەکبەری لە نێوان ساڵانی 1997-2005 لە سەردەمی سەرکۆماری پێشووی ئێران، محەمەد خاتەمی جێگری وەزیری بەرگریی ئێران بوو.
هەرچەندە زانیاری لەسەر کاتی دەستگیرکردنی ئەکبەری کە دەگوترێ خاوەنی هەردوو رەگەزنامەی ئێرانی و بەریتانییە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام میدیاکانی وڵاتەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە نێوان ساڵانی2019-2020 بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ MI6 دەستگیرکراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.