Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:32

سەرۆکی یه‌كێتی تۆپی پێی فەرەنسا دوابه‌دوای لێدوانه‌كانی له‌دژی زێدان لەپۆستەکەی دوورخرایەوە

کوردستان TV
100%


سەرۆکی یه‌كێتی تۆپی پێی فەرەنسا نۆئێل لیگرات لەپۆستەکەی دوورخرایەوە، دوابه‌دوای لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا نۆئێل لیگرات له‌دژی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا زێنه‌دین زێدان، ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بریاریاندا به‌دووخستنه‌وه‌ی لیگرات له‌پۆسته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار بریاریدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی فیلیپ دیالۆ جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كارو چالاكیه‌كانی یه‌كێـتیه‌كه‌ به‌رێوه‌ببات، لیگرات له‌ساڵی دووهه‌زارو یازده‌ پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنەکەی گرتە ئەستۆ، لیگرات خولی ئێستاشی له‌كۆتایی دوو هه‌زارو بیستو چوار به‌كۆتا دێت.

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.