Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:21

له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا چێلسی تواناكانی جواو فلێكس به‌ده‌ست ده‌هێنێت

کوردستان TV
100%



له‌چوارچێوه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌، یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی تواناكانی جواو فلێكسی یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌پێگه‌ی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، یاریزانی پورتوگالی یانه‌كه‌مان جواو فلێكس به‌شێوه‌ی خواستن روو له‌یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی ده‌كات، له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌، هه‌ردوو یانه‌ی ئەتلەتیکۆ مەدرید و چێڵسی گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ په‌یوه‌ندیكردنی یاریزان جواو فلێكس به‌ریزی بلوز تاكۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی خواستن.
هه‌روه‌ها بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی بۆ یه‌ك ساڵیش له‌گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه‌ هه‌یه‌، فلێكس له‌هاوینی دوو هه‌زارو نۆزده‌ به‌پێی بۆندێك له‌یانه‌ی به‌نفیكای پورتوگالی رووی له‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كرد، فلێكس سه‌دو سی و یه‌ك یاری بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئه‌نجام داوه‌، هه‌روه‌ها سی و چوار گۆلی تۆماركردوه‌و هه‌ژده‌ گۆڵیشی بۆ هاوكاره‌كانی دروست كردوه‌، لە کۆتایی بەیاننامەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هاتووه‌، هیوای سەرکەوتن بۆ جواو فیلیکس دەخوازین له‌قۆناغی نوێی له‌گه‌ڵ شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن، لای خۆشیه‌وه‌ جۆاو فلێكس لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی بلوز وتی چێڵسی یەکێکە لە گەورەترین تیپەکانی جیهان، هیوادارم یارمەتی یانەکە بدەم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، هه‌روه‌ها ئه‌م یاریزانه‌ وتیشی زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، بە پەرۆشم بۆ یاریکردن لە ستامفۆرد بریدج.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.