سەرچاوەیەكی حكومی ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەردانێكی دوو ڕۆژە ڕوو لە ئەڵمانیا دەكات.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بە سەردانێكی دوو ڕۆژە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێدەكەوێت.
سودانی سەردانەكەی بۆ ئەڵمانیا بە دووپاتكردنەوەی بەهێزی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان بەغدا و بەرلین زانی.
هاوكات نیازی خۆی پشتڕاستكردەوە بۆ پێشكەشكردنی پێشنیارێك بۆ حكومەتی ئەڵمانیا بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشبكات بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی عێراقییەكان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێكی دوو ڕۆژە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێدەكەوێت
بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشبكات بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی عێراقییەكان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.