وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لیستێكی تری زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە (مووچە) یبەردەوام ڕادەگەیەنێت.
لەرێكەوتی۱۲ / ۱ /۲۰۲۳ تایبەت بە خەرجكردنی مینحەی (٦۱٦ ) زیندانیكراو و گیراوی سیاسی و كە هیچ مووچەی تریان نییە ، بەپێی یاسای چاكسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاككردنەوە لە دۆسییەكانیان كراوە، سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری زیندانیە سیاسیەكان بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی وەرگرتنی مینحەی مانگانەیان. بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە :
۱ـ ئەو بەرێزانەی كە ڕێكارەكانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەكردووە، یان پێویستیان به شاهید هەیە، بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوكردنیان، سەردانی بانكی ناوبراو بكەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە كۆچی دواییان كردووە ، وارسەكانیان ڕێكارەكانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەركار تەواو بكەن، بۆ وەرگرتنی مینحەكەیان.
٣- ئهوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەی تریان هەیه لەماوەی یەك مانگدا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كە مینحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن و مووچەكەی تریان هەڵدەبژێرن.
بۆ بینینی لیستی ناوهكان كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە ..
https://tinyurl.com/yz9kch4m
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.