گورچیله‌كان ، ئه‌ره‌كی زۆر گرنگ له جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ،له كاتی په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كان له كار كردن، زیانی زۆر به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر زیانه‌كانی (د. به‌كر ڕه‌حمان لهێبانی- پسپۆر له نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و گورچیله) له رێگه‌ی هه‌شت خاڵه‌وه زیانه‌كان ده‌خاته ڕوو كه بریتین له :
1. كه‌ڵه‌كه بوونی ژه‌هره‌كان: گرنگترین فرمانی گورچیله‌كان، بریتیه له: كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژه‌هرانه‌ی كه له زینده كارلێكه‌كانی ناو له‌ش په‌یدا ده‌بێت، كاتێك گورچیله‌كان تووشی ڕاوه‌ستان دێت ئه‌و ژه‌هرانه كۆ ده‌بنه‌وه‌و ده‌بێته دیارده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یۆریا (Uremia)، واته: (كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هری میز له خوێن) كه كار ده‌كاته سه‌ر مێشك و به‌شه گرنگه‌كانی تری له‌ش و ده‌بێته هۆی داهێزران و نیشانه‌كانی له سه‌ردیار ده‌كه‌ون و تا ده‌گاته بوورانه‌وه.
2. ته‌واو گه‌شه نه‌كردن و هه‌ڵنه‌دان له منداڵان: ئه‌مه‌ش به هۆی ترشبوونی خوێن و كه‌می ڤیتامین (D) ی پێویست بۆ دروستبوونی ئێسقانه‌كان و كه‌م كار كردنی هۆڕمۆنه‌كان به هۆی بوونی (Uremia), ئه‌وانه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌بێته هۆی ته‌واو گه‌وره نه‌بوونی منداڵه‌كه‌و له ئه‌نجامدا له‌ڕوو لاواز ده‌بێت.
3. ئێسكه نه‌رمه‌ی گورچیله (Renal Rickets)، به‌هۆی ناڕێكی كاری گورچیله‌كان كار ده‌كاته سه‌ر توخمه‌كانی كالیسیۆم و فۆسفۆر‌و دواتر نیشتنیان له ئێسقانه‌كان.
4. كه‌مخوێنی: له ئه‌نجامی كه‌مبوونی هۆڕمۆنی ئیرسرۆپۆتین له خوێن.
5. زیادبوونی ترش له‌ناو خوێن: وه گرنگترین نیشانه‌كان، بریتین له: ڕاڕایی, هه‌ڵچوون, هه‌ناسه‌دانی خێرا‌و ماكی تر وه‌ك ناڕێكی له لێدانه‌كانی دڵ و مردنی له‌ناكاو, چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و باره به پێدانی مادده‌یه‌كی تفت ده‌بێت، وه‌ك: كاربۆناتی سۆدیۆم.
6. تێكچوونی هاوسه‌نگی نێوان توخم و خوێیه‌كان له له‌شدا.
7. به‌رز بوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، گورچیله ڕێكخه‌ری سه‌ره‌كی فشاری خوێنی مرۆڤه، ڕاوه‌ستانی ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
8. له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌وكردنی په‌رده‌ی دڵ, لاوازی مێشك و ده‌مار، به‌ڵام له منداڵان كه‌متر ڕوو ده‌دات.
ئا- كامران
ده‌رئه‌نجامی په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كان بزانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.