Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:42

هاووڵاتییه‌ك به‌بڕێك پاره‌و ئاڵتونه‌وه‌ ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆ هاوڵاتییه‌ك به‌بڕێك پاره‌و ئاڵتونه‌وه‌ ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ دەکەنەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌12ی1ی2023، له‌راگه‌یاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌:
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆوه‌ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌ته‌مه‌ن ده‌بینرێت‌و ده‌برێته‌ بنكه‌ی‌ پۆلیس‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ئاگاداریی بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ بڵاوكرایه‌وه‌، توانرا كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ بدۆزرێته‌وه‌و ڕاده‌ستیان بكرێته‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هەروەها هاوڵاتییه‌كه‌ بڕی‌ 12 هه‌زارو 700 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ (127 وه‌ره‌قه‌)و سێ ملیۆن‌و 960 هه‌زار دینارو بڕێك ئاڵتون کەپێکهاتبوو لە دوو بازنگ ، یەک جوت گوارەو ئەڵقەیەکی پێبووە، ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.