بەبڕیاری هەردوو پارێزگاری هەولێرو نەینەوا،ئازاد جەوهەر لەشوێنی هێرش حوسێن ،بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی مەلاقەرە دانرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 12-1-2023 بەئامادەبوونی قائمقامی قەزای مەخمورو بەرپرسانی ئیداری و حزبی و جەماوەری كوردو عەرەبی سنوورەكە، بەبڕیاری هەردوو پارێزگاری هەولێرو نەینەوا،ئازاد جەوهەر لەشوێنی هێرش حوسێن ،بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەكە دانرا،كە بەنەخۆشی كۆچی دواییكرد.
لەرێورەسمەكەدا، دوای خوولەكێك وەستان بۆ رۆحی هێرش حوسێن، رێورەسمی دەست بەكاربوونەكە دەستی پێكرد.
كارزان كاكل/ پەیامنێری كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.