Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:00

تا ئێستا زیاتر له‌ 252 هه‌زار خێزان نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 252 هه‌زار خێزان نه‌وتیان پێدراوه‌.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و تا دوو ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا بڕی (52.480.200) لیتر دابه‌شكراوه‌.

ڕاشیگیاند: تا ڕێكه‌وتی ئاماژه‌پێكراو 252 هه‌زار و 401 خێزان نه‌وتیان پێدراوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دوێنێ چوارشه‌م ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت بۆ هاووڵاتییان به‌رده‌وام ده‌بن. جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ دوای تەواوبوونی قۆناغی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان، قۆناغی دابەشکردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەست پێ دەكات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.