به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه ئاشكرا كرد كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕووی دا و باوكێك له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه هاته كوشتن.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌م لە گەڕەكی كانی كوردە لە شاری سلێمانی ڕووداوێكی كوشتن ڕووی دا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار.
ڕاشیگه‌یاند: هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد و دوای بەدواداچوونەكان دەركەوت كە كوڕێك بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر باوكی و كوشتوویەتی و دواتریش هەڵاتووە، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكانیش توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نووسینگەی كوشتن تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت .
پۆلیسی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا تۆمەتبار به‌ناوی (ا. ه. ا) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.