Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:25

له‌ هه‌ولێر به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ ژن و مێردێك بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌م به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و له‌ رووداوه‌كه‌ش پیاوێك گیانی له‌ده‌ست دا و هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 1:20ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌م، لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر-پیرمام) لە نزیک مەلەوانگەی تارین، لە سایدی هاتن بەرەو ناو شار ڕووداوێكی هاتوچۆی سه‌خت ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ڕووداوه‌كه‌دا لاندکرۆزێکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەست دا و چووە سایدی بەرامبەر و له‌وێ خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی تری تایبەت کە شوفێر و سەرنشینێکی تێدابوو كه‌ هاوسه‌ری یه‌كتر بوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەداخەوە لە دەرئه‌نجامی ڕووداوەکە شوفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە هیچ تاوانێکی نەبوو گیانی لەدەست دا هاوسەره‌كه‌شی بە سەختی زامدار بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.