ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دوا یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی كه‌نداوی 25ی به‌سڕا، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م گۆڵبارانی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌نی كرد و به 5 گۆڵی بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ته‌نیا گۆڵێكی له ڕێگه‌ی یاریزان مسته‌فا نازم له خوله‌كی 38 تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌میشدا هه‌ڵبژارده‌كه 4 گۆڵی تری له‌لایه‌ن یاریزانان ئه‌مجه‌د عه‌توان له خوله‌كی 62 و ئه‌یمه‌ن حوسێن 2 گۆڵ له خوله‌كانی 72 و 74 و حوسێن عه‌لی له خوله‌كی 88 تۆمار كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه هه‌ڵبژاردی عێراق ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده 7 و به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م خۆی گه‌یانده یاریی پێش كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕا.
له یارییه‌كی تری هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سعوودییه و عومان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی عومان كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی عومانیش به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ، به‌ڵام به جیاوای گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م خۆی گه‌یانده یاریی پێش كۆتایی جامی كه‌نداوی 25.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.