سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن و گه‌یشتنیان به یاریی پێش كۆتایی جامی كه‌نداوی 25ی به‌سڕا.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دوا یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له‌نێو یاریگه‌ی به‌سڕا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 5 گۆڵی بێ وه‌ڵام برده‌وه.
به‌م سه‌ركه‌وتنه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 7 به‌رز كرده‌وه و به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عومان، به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م خۆی گه‌یانده یاریی پێش كۆتایی جامی كه‌نداوی به‌سڕا.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای یارییه‌كه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند "پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی عێراق ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن و گه‌یشتنیان بۆ یاریی پێش كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به یاوه‌ری شاندێكی باڵای حكوومه‌ت و به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ كه‌وت و ئێستا له‌و وڵاته‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.