بڕیاره له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 2 مانگ به‌سه‌ر خنكانیان، ته‌رمی دوو كۆچبه‌ری كورد له وڵاتی یۆنانه‌وه بنێردرێنه‌وه شاری هه‌ولێر.
شێخ حوسێن نوێنەری دەزگای لووتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەمی داهاتوو کاتژمێر 5:05 تەرمی دوو کۆچبەری کورد بە ناوەکانی (زانا قادر) و (زریان محه‌مەد) لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەگەڕێنرێنه‌وه هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگه‌یاند: دوو كۆچبه‌ره كورده‌كه به‌ر لە زیاتر له دوو مانگ و له ڕێكه‌وتی 1/11/2022 به‌هۆی نقوومبوونی یەختێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئێڤیای یۆنان خنكابوون و تەرمهكهشیان له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه دۆزرابوونهتهوه.
شێخ حوسێن جه‌ختیشی كرده‌وه كه دۆسییه‌ی نقوومبوونی یه‌خته‌كه‌ی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی ئێڤیا له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه تا ئێستا دانه‌خراوه و به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له سه‌ره‌تای مانگی 11ی پارساڵ له ده‌ریای ئیجه و له‌نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئێڤیا له وڵاتی یۆنان یه‌ختێك به 70 سه‌رنشینه‌وه كه ژماره‌یه‌كیان كوردبوون نقووم بوو.
پۆلیسی یۆنان ئاشكرای كردبوو كه ته‌رمی 28 كۆچبه‌ری نقوومبووی یه‌خته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له كاتی نقوومبوونی یه‌خته‌كه‌دا 12 كۆچبه‌ر ڕزگار كرابوون كه دوو له ڕزگاركراوه‌كان كورد بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.