Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:10

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا.. یه‌كه‌م كاروانی نه‌وت له‌ عێراقه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی سپی له‌ عێراقه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و نه‌وته‌كه‌ش به‌ نرخی دابینكراوی عێراق به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕایگه‌یاند: پاش سەردانەكەی دوێنێ چواره‌شه‌می مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ بەغدا، كە چەندین بابەتی تایبەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، تەوەرێكی ئەم گفتوگۆیانە تایبەت بوو بەدابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگه‌یاند: بەخۆشحاڵییەوە توانرا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت كە پێشتر نرخی هەر لیترێك نەوتی سپی بە 750 دینار دەستنیشان كرابوو، به‌ڵام سەرۆكی حكوومەت لەم سەردانەیدا داوای كرد ئەم نرخە بۆ هاووڵاتییان كەم بكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی نەوتی عێراق رازی بوو ئەم نرخە بۆ 500  دینار بۆ هەر لیترێك كەم بكاتەوە.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕو پێنجشه‌م یەكەم كاروانی ئەم نەوتە گەیشتە هه ولێر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم بڕە نەوتە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهەمان نرخی دابینكراو دابەش ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.